پێشوازیی فەرمیی رەییسی لە سەرۆکی کازاخستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408927-پێشوازیی_فەرمیی_رەییسی_لە_سەرۆکی_کازاخستان
ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوشانە کازاخستانییەکەی لە کۆگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدابادی تاران بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 08:22 Asia/Tehran
  • پێشوازیی فەرمیی رەییسی لە سەرۆکی کازاخستان

ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوشانە کازاخستانییەکەی لە کۆگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدابادی تاران بەڕێوەچوو.

 

دیدارلەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندەکانی باڵای دوو وڵات و واژۆکردنی چەند بەڵگەنامەی هاوکاری و یاداشتنامە لە بەرنامەکانی سەردانی یەک ڕۆژەی سەرۆک کۆماری کازاخستان بۆ تاران دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی بنکەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ (یەکشەممە) سەرۆک کۆماری ئێران، سەید ئیبراهیم ڕەییسی، لە کۆگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعداباد بەفەرمی پێشوازیی لە قاسم ژومارت تۆکایەف سەرۆکی کازاخستان کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، دوای ئەوەی سروودی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازاخستان لێدرا، سەرۆکەکانی دوو وڵات سەردانی یەکەی ڕێوڕەسمەکەیان کرد و دواتر شاندەکانی باڵای یاوەریان بە یەکتر ناساند .