پێشوازیی فەرمیی رەییسی لە سەرۆکی کازاخستان
حوزهیران 19, 2022 08:22 Asia/Tehran
ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوشانە کازاخستانییەکەی لە کۆگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدابادی تاران بەڕێوەچوو.
دیدارلەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندەکانی باڵای دوو وڵات و واژۆکردنی چەند بەڵگەنامەی هاوکاری و یاداشتنامە لە بەرنامەکانی سەردانی یەک ڕۆژەی سەرۆک کۆماری کازاخستان بۆ تاران دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی بنکەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ (یەکشەممە) سەرۆک کۆماری ئێران، سەید ئیبراهیم ڕەییسی، لە کۆگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعداباد بەفەرمی پێشوازیی لە قاسم ژومارت تۆکایەف سەرۆکی کازاخستان کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا، دوای ئەوەی سروودی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازاخستان لێدرا، سەرۆکەکانی دوو وڵات سەردانی یەکەی ڕێوڕەسمەکەیان کرد و دواتر شاندەکانی باڵای یاوەریان بە یەکتر ناساند .