سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ، جەژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆزبایی کرد
سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە چەندین پەیامی جیادا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامیی کرد .
سبەی یەکشەممە 10ی زیحەججەی ساڵی 1443ی کۆچی یەکسانە بە 10ی تەمموزی 2022، "جەژنی پیرۆزی قوربان" یان عید اضحی" یەکێکە لە جەژنە گەورەکانی موسڵمانان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامی محەممەد باقەر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی، هاتووە: جەژنی قوربان، دەرکەوتنێکی شکۆمەندانەی سەربڕینی پەیوەندییە دونیاییەکان، عیبادەت و گوێڕایەڵی یەکبوونی پیرۆز، هێمای یەکڕیزی و هاوسۆزی موسڵمانان بە هەر ڕەگەزو ئایین و نەتەوەیەکە.
قالیباف هیوای خواست بە بەرەکەتی ئەم ڕۆژە مەزنە ئارامی و ئاسایشی هەمیشەیی لە هەموو وڵاتە ئیسلامییەکان بەرقەرار بێت و دۆستایەتی و برایەتی لە نێوان موسڵمانان بەهێزتر بێت.