ته‌مووز 28, 2022 22:32 Asia/Tehran
  • کەنعانی: دڕندایەتیی ڕژێمی زایونی ھیچ گۆڕانێک لە چارەنووسی ئەم ڕژێمە ڕەگەزپەرستە بەدی ناھێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دڕندایەتیی ڕژێمی زایونی ھیچ گۆڕانێک لە چارەنووسی ئەم ڕژێمە ڕەگەزپەرستە بەدی ناھێنێت.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە شۆفەڵەکانی ڕژێمی زایونی ٦ ماڵی فەلەستینییەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی «ئەریحا» ھەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژئاوا کاول کرد.

ھەر لەم ئاراستەیەدا «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە تویتێکدا نووسی: تێکدرانی شەش ماڵی فەلەستینییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئەریحا بە ھۆی شۆفەڵی سوپای ڕژێمی زایونییەوە لە ڕۆژی چوارشەممە، نمونەیەکی ھەنگاوەکانی ڕۆژانەی داگیرکەرانە لە ڕووی تێکدان و کاول کردن و تەقەو قەڵاچۆو کوشت و بڕو داپڵۆساندن و قۆڵبەست کردنی تەنانەت منداڵان و لەنێو بردنی موچەومەزراو بڕینەوەی دارەکان.

کەنعانیی چافی وتیشی: بەردەوامیی ئەم دڕندایەتییە کە لە سای داکۆکیی بێ شەرت و مەرجی ئەمریکا ئەنجام دەگرێت، ھیچ گۆڕانێک لە چارەنووسی ھەرەقەتیی ئەم ڕژێمە ڕەگەزپەرستە بەدی ناھێنێت.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی دووشەممەش یێ ماڵی فەلەستینییەکانیان لە باشووری ئەلخەلیل ھەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژئاوا کاول کرد .

سەرپەیڤ