کەنعانی: ئێران بە وردی و بە هەستیارییەوە گۆڕانکاریەکانی عێراقی لەژێر چاوەدێریدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410090-کەنعانی_ئێران_بە_وردی_و_بە_هەستیارییەوە_گۆڕانکاریەکانی_عێراقی_لەژێر_چاوەدێریدایە
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی و هەستیارانە بەدواداچوون بۆ ئەم پێشهاتانە دەکات و دیالۆگ و دانوستان بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە دەزانێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2022 15:40 Asia/Tehran
  • کەنعانی: ئێران بە وردی و بە هەستیارییەوە گۆڕانکاریەکانی عێراقی لەژێر چاوەدێریدایە

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی و هەستیارانە بەدواداچوون بۆ ئەم پێشهاتانە دەکات و دیالۆگ و دانوستان بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە دەزانێت.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند، ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە، دەشڵێت: دەکرێت لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق لە چوارچێوەی دەستووردا ڕێکبخرێن ولە ڕێگاکانی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا بە ئاشتیانە و بە ڕێزگرتنی یەکتر، یارمەتی گەشەپێدان و پێشکەوتنی عێراق بدەن.

کەنعانی ڕایگه یاند که ئێران هه میشه ڕێزی له هه ڵبژاردنی گه لی عێراق گرتووه و جه ختی کرده وه که دیالۆگ باشترین ڕێگایه بۆ چاره سه رکردنی کێشه ناوخۆییه کانی ئه م وڵاته .

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دانوستانه‌کانی ڤییه‌ن ڕایگه‌یاند، ئێران هه‌میشه‌ له‌ پرۆسه‌ی دانوستان دا ئاماده‌یی هه‌بووه‌ و پڕۆسه‌ی دانوستان بۆ گه‌یشتن بە به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی گشتگیر و سه‌قامگیر و  دەسبەربەرکەری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له‌ چوارچێوه‌ی ریککەوتنی ناڤۆکی  به‌ تایبه‌ت بەرژەوەندییە ئابوورییەکان دەزانێ .