کەمالوەندی : فەرمانی وەڕێخستن و گەیاندنی گاز بە سەدان سانتریفیوژی نوێ دەرچوو
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند: فەرمانی وەڕێخستن و گەیاندنی گاز بە سەدان سانتریفیوژی پێشکەوتوو دەرکراوە.
بهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرمانی وەڕێخستن و گەیاندنی گاز بە سەدان سانتریفیوزی نوێ دەرکراوە، وتی: ئەو سانتریفیوژانە لە جۆری ماشینی پێشکەوتوون و پێشتریش ئاژانس لەو بابەتە ئاگادار کراوەتەوە.
ناوبراو گوتیشی : ئەو کارە لە درێژهی بەڕێوەبردنی یاسای هەنگاوی ستراتیژی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پاراستنی ماف و بەرژەوندییەکانی ئێران و گەییشتن بە پیتاندنی 190 هەزار چاوە ئەنجام دراوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی یەک ساڵ لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی بەڵێنە ناڤۆکیەکانی خۆی جێبەجێ کرد ، بەڵام لابەر ئەوەی کە وڵاتانی ئەوروپایی ئەندامی رێکەوتنەکە لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی خۆیان ناکام مانەوە ، ئێران لە ئایاری 2019وە کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی خۆی لە 5 ھەنگاودا جێبەجێ کرد .