ئاب 04, 2022 17:40 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: ١٠ کەس لە تیرۆریستانی تەکفیری_ زایونیستیی داعش قۆڵبەست کران

وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٠ کەس لە تیرۆریستانی تەکفیری_ زایونیستیی داعشیان قۆڵبەست کردووە کە بە نیازی ئەنجام دانی چەند ھێرشێکی تیرۆریستی بوون لەنێو تازیەدارانی ئیمامی حسەین(ع)دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک لە بارەی وردیاتی قۆڵبەست کردنی ١٠ کەس لە تیرۆریستانی تەکفیری_ زایونیستیی داعش، ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا تیرۆریستانی تەکفیری_ زایونیستیی داعش بە نیازی ئەنجام دانی چەند ھێرشێکی تیرۆریستی بوون لەنێو تازیەدارانی ئیمامی حسەین(ع)دا.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە: ڕژێمی تاوانکاری زایونی کە دوای شکست ھێنانە گەورەکەی حەوتەی ڕابردووی لەمەڕ تەقاندنەوەی ناوەندێکی ھەستیاری ئێران بە ھۆی جیایی خوازانی ناسراو بە کۆمەڵەوە بە تەمای لەبیربردنەوەی ئەو شکست ھێنانە قورسە و بووژاندنەوەی ورەی گوێ لە مستەکانی بوو، ئەمجارەیان ھەوڵی دا ھەتا لە ڕێگای تاقمی تەکفیریی داعشەوە ھەوڵی ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستی بدات لە نێو کۆڕەکانی شینگێڕان بۆ ئیمامی حسەین(ع) کە لە سای لەسەرھەست بوونی ھێزەکانی ئاسایشت و ئچاودێری کردنی بەکرێگیراوە تیرۆریستەکان لە شوێنی وەڕێ کەوتنیان واتە تورکیاو عێراق، تیرۆریستانی تەکفیری لەدوو ناوچەی ڕۆژئاواو باشووری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کران.

وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران لە ئاگاداری نامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھێزەکانی ئاسایشت بەوپەڕی دەستەڵاتەوە، وریایانەو بە بەخت کردنی تەندروستی و گیانی خۆیان لە ئاسایشتی وڵات و ھێمنایەتیی خەڵکی مەزنی ئێرانی ئیسلامی پاسەوانی دەکەن.

سەرپەیڤ