گردبوونەوەی جەماوەری تاران بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410286-گردبوونەوەی_جەماوەری_تاران_بۆ_ئیدانەکردنی_تاوانەکانی_ڕژێمی_زایونی
جەماوەری تاران بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایونی لە غەززە گردبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2022 14:32 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی جەماوەری تاران بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایونی

جەماوەری تاران بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایونی لە غەززە گردبوونەوە.

کۆمەڵێک لە جەماوەری تاران ئەمڕۆ سێ شەممە بە بەرپاکردنی گردبوونەوەیەک لە مەیدانی فەلەستین ، دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونییان لە غەززە ئیدانە کرد.

خۆپیشاندەران بە ھەڵدانی دروشمگەلێکی وەک «نەمان بۆ ئەمریکا»، «نەمان بۆ ئیسرائیل» و « هیهات من الذله» ڕق و بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «خالید قودومی» نوێنەری بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» لە تاران، لە گردبوونەوەکەدا وتی: بەرپرسایەتیی ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک لە ئەستۆی ڕژێمی زایونییە.

نوێنەری بزوتنەوەی «حەماس» لە تاران وتیشی: ئامانجمان فەوتان و لەنێوچوونی ڕژێمی زایونی و ڕزگارکرانی قودسە.

«خالید قودومی» لە گردبوونەوەکەدا چەندین جار دروشمە بەناوبانگەکەی «حاج قاسم سولەیمانی»ی بە گێڕانەوە لەو سەردارە شەھیدە دووپات کردەوەو ڕایگەیاند: «ئێمە گەلی ئێمام حسەینین».