جەختی رەییسی لەسەر رێککەوتنی رەوتە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق لەسەر چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: هه‌موو ڕه‌وته سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کانی عێراق ده‌بێ له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ھاوکارییەوە له سه‌ر ده‌ربازبوون له کێشه سیاسییه‌کانی ئێستا ڕێک بکه‌ون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنیییەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە پاراستنی یەکڕیزی لە عێراق کردەوەو وتی: هەموو ڕەوتە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق، با لە ڕێگەی دیالۆگ و ھاوکارییەوە له سه‌ر ده‌ربازبوون له کێشه سیاسییه‌کانی ئێستا ڕێک بکه‌ون.
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هه‌روه‌ها لە بارەی ھەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ چاک کردنەوەی کەشی سیاسیی ناوچەکە، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێ کرانی ڕێککه‌وتنه‌کان و پێشوازیشی کرد له خێرا بوونەوەی ڕەوتی ھاوکارییەکان دوابەدوای ڕاپەڕێندرانی ئەو ڕێککەوتنانە.
ڕه‌ییسی هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئێرانی ، به‌تایبه‌تی له ڕێوڕه‌سمی ئه‌ربه‌عینی حوسێنی دا کردەوە که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش له‌مباره‌یەوە به‌ڵێنی ھاوکاریی دا.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە درێژەی ئەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە و جیهان پێی داگرت : بەردەوام دەبێت لە سەر هەوڵەکانی بۆ باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندی و هاوکارییە ناوچەییەکان.