دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران، تەوەرەی وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر
وەزیری دەرەوەی قەتەر له پەیوەندییەکی تەلەفونیدا له گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی جەختی کردەوه کەقەتەر هیواخوازه تاران و واشێنگتۆن بتوانن له باره ی بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بگەنه ڕێککەوتن.
خولی نوێی دانوستانهکان بە تەوەرەی ههڵوهشاندنهوهی بایکۆتەکانی ئهمریکا دژی ئێران کهله4ی ئابەوە له ڤیهنا دهستی پێکرابوو، له 8ی ئاب کۆتایی هات.
لەم خولەی دانوستانەکاندا چەند پێشنیارێک لەلایەن "ئێنریکە مۆرا" ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا لە دانوستانەکانی ڤیەنا پێشکەش کران. زۆربەی وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤیەننا، بە گرنگیدان بە هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی ستەمکارانە و نایاسایی سەر ئێران، دەیانەوێت خێراتر دانوستانەکان بە کۆتایی بگات، بەڵام گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی چاوەڕوانی بڕیارە سیاسییەکانی ئەمریکایە سەبارەت بە چەند بڕیارێکی دیکە کە ماونەتەوە .
لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی» جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەبووە سەبارەت بە… دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان.
«ئالی سانی» ڕایگەیاند کە قەتەر هیواخوازە بگاتە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی دادپەروەرانە کە نیگەرانییەکانی هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرێت و وتیشی: گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە لەم شێوەیە سوودی بۆ ئاسایشت و سەقامگیری ناوچەکە هەیە.