14 ی خەرمانان سنووری باشماخ بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین دەکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410758-14_ی_خەرمانان_سنووری_باشماخ_بۆ_زیارەتکارانی_ئەربەعین_دەکرێتەوە
جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: بە گوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، سنووری باشماخ 14 ی خەرمانان بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2022 06:40 Asia/Tehran
  • 14 ی خەرمانان سنووری باشماخ بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین دەکرێتەوە

جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: بە گوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، سنووری باشماخ 14 ی خەرمانان بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین دەکرێتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە، بەستێن بۆ چوونی زیارەتکاران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە سنوورە جیاوازەکانی ئێرانەوە لەوانە باشماخ خۆشکراوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕێگای گەڕانەوەی زیارەتکارانی ئەربەعینیش لە هەمان ڕێگاوە ئەنجام دەدرێت.

ڕەمەزانی وتیشی: ئەگەری میوانداری لە 20 هەزار زیارەتکار لە پارێزگای کوردستان-سنووری باشماخەوە پێش بینی کراوە.

جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان گوتیشی : جەختی وەزارەتی ناوخۆ و لێژنەی ئەربەعین لەسەر چوونی زیارەتکاران بە پێی گرێبەستی واژۆ کراو لەگەڵ لایەنی عێراقییە، لە کاتژمێر 6 ی بەیانی بۆ 12 ی نیوەڕۆ.