بیستی سەفەر ، چلەی ماتەمینی حوسێنیی
بیستی سەفەر ڕێککەوتە لەگەڵ ئەربەعین، واتە چلەمین ڕۆژ لە ساڵگەڕی شەھید بوونی سەروەرو سالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و حەفتاو دوو کەس لە یارانی ئەمەگناسی ئەو حەزرەتە.
چوونی جابری کوڕی عەبودڵڵاو عەتیە بۆ زیارەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ڕۆژی ئەربەعین، دەستپێکی جوڵانەوەیەکی پڕبەرەکەت بوو کە بە درێژایی چەندین سەدە ھەتا ئەمڕۆ بەردەوام و یەکبین شکۆمەند تر، ڕاکێشەرتر و پڕشۆرتر بووەو ناوو یادی عاشورای ڕۆژلەدوای ڕۆژ لە دنیادا زیاتر بە زیندوویی ڕاگرتووە.
ئەو سوننەت و دابە حەسەنەو پیرۆزەی کە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ لە عێراق دا پاوەجێ بووە، بەپیادە ڕۆییشتن بۆ زیارەتی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ڕۆژی ئەربەعین دایە.
ئەم جوڵانەوە جوانە بە سنوورە جوگرافییەکانەوە بەرتەسک نەمایەوەو شاڵاوی بەربڵاوی ئەویندارانی ماڵباتی پێغەمبەر(ص) لە وڵاتی ئێرانەوە بگرە ھەتا ناوچەکانی دیکەی جیھان بەم جوڵانەیەوە پەیوەست بوون. بە جۆرێک کە ساڵ لە دوای ساڵ شایەتی بەرپاکرانی پرپیتی ئەم بزوتنەوە شکۆمەندەین.
دەتوانین ڕێپێوانی شکۆمەندی ئەربەعین بە گەورەترین گردبوونەوەی ئایینی و مرۆڤی لە جیھاندا بزانین کە ھەموو ساڵێک دووپات دەبێتەوە. ئەربەعین و ڕێ و ڕەسمە ملوێنییەکەی ئەوە دەسەلمێنێ کە مەعتەوییەتی دین ھەروا لە نێو خەڵکانی جیھاندا زیندووە.
ئەم جوڵانەوە بە تەواوی جەماوەرییە سنوورە جوگرافییەکانیشی تێکشکاندووەو بووە بە ھێمایەک لە ڕابوونی جیھانیی چەوساوەکان.