سەرۆک کۆماری تاتارستان گەییشتە گۆرگانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411456-سەرۆک_کۆماری_تاتارستان_گەییشتە_گۆرگانی_ئێران
سه‌رۆک کۆماری تاتارستانی ڕووسیا بە یاروەریی کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانی ئابووریی ئه‌م کۆماره‌ گەییشتنە گۆرگانی ناوەندی پارێزگای گۆلستان له‌ باکووری ئێران و له‌ لایه‌ن پارێزگاری گۆلستانه‌وه‌ پێشوازییان لێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2022 11:29 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تاتارستان گەییشتە گۆرگانی ئێران

سه‌رۆک کۆماری تاتارستانی ڕووسیا بە یاروەریی کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانی ئابووریی ئه‌م کۆماره‌ گەییشتنە گۆرگانی ناوەندی پارێزگای گۆلستان له‌ باکووری ئێران و له‌ لایه‌ن پارێزگاری گۆلستانه‌وه‌ پێشوازییان لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاریی نێوان پارێزگای گۆلستان و کۆماری تاتارستانی ڕووسیا و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگای گۆلستان لە گرینگترین پلانەکانی گەشتەکەی «ڕۆستەم مینیخانۆڤ»ی سەرۆک کۆماری تاتارستان بۆ پارێزگای گۆلستانە.

بەپێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای گۆڵستان، ئەم گەشتە بەمەبەستی چەسپاندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ھەردووک لاو واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاری ئەنجامی گرتووە.

بوونی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی و بەرهەمی کشتوکاڵ و تێپەڕبوونی هێڵی شەمەندەفەر لە تاتارستانەوە بۆ کازاخستان و دواتر بۆ تورکمانستان و دواجار بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە  سنووری «ئینچە برون»ی پارێزگای گۆلستان، لەو تایبەتمەندییانەی کۆماری تاتارستانی ڕووسیایە.