بڕیارنامەی کۆتایی کۆبوونەوەی گەورەی ئۆمەتی رەسولەڵڵا(دخ) لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411647-بڕیارنامەی_کۆتایی_کۆبوونەوەی_گەورەی_ئۆمەتی_رەسولەڵڵا(دخ)_لە_تاران
 لە بڕیارنامەی کۆتایی گردبوونەوەی گەورەی ئۆمەتی ڕەسووڵڵا (د.خ) لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران ، خۆپیشاندەران خوازیاری کردەوەی یەکلاکەرەوە لە دژی تیرۆریستە بەکرێگیراوەکان و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2022 19:17 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی کۆتایی کۆبوونەوەی گەورەی ئۆمەتی رەسولەڵڵا(دخ) لە تاران

 لە بڕیارنامەی کۆتایی گردبوونەوەی گەورەی ئۆمەتی ڕەسووڵڵا (د.خ) لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران ، خۆپیشاندەران خوازیاری کردەوەی یەکلاکەرەوە لە دژی تیرۆریستە بەکرێگیراوەکان و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی بوون.

 

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ ئیدانەکردنی ئاژاوەگێڕییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشاندانیان کرد.

لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران بە هۆی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی خەمبارن و چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری دەکەن، هەندێک گردبوونەوەی نایاسایی لە بەشێک لە شارەکان لەوان تاران بەڕێوە چوو و زیان بە موڵک و ماڵی گشتی کەوتووە.

لە دەقی بڕیارنامەی کۆتایی ئەمڕۆ (یەکشەممە)دا هاتووە، ئەو کردارانەی کە پێشێلی نۆرمەکان دەکەن و سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز دەکەن، سووتاندنی مزگەوتەکان و ئاڵای ئێران، بێ رێزی بە حیجابی ژنان ، و شەهیدکردنی چەندین بەرگریکاری ئاسایش، لەلایەن ئاژاوەگێڕان و پێشێلکردنی بەھا ئیسلامییەکان ئیدانە دەکەین . ئەم کارانە قووڵیی پیلانگێڕی و فیتنە دژی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدەن لەلایەن دوژمنە سوێندخواردووەکان و سیستەمی زاڵبوون و زایۆنیزمەوە، کە بەهۆی ڕق و دڕندەیی بەرامبەر بە ئیسلامی ئازیز و گەورەیی و بەئاگابوونی موسڵمانانەوە دروست دەبن.