هێرشە نوێکانی سپای پاسداران بۆ سەر تاقمە تیرۆریستیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411655-هێرشە_نوێکانی_سپای_پاسداران_بۆ_سەر_تاقمە_تیرۆریستیەکان
 هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە دژی پێگەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە کوردستانی ئێراق، خولێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2022 12:14 Asia/Tehran
  • هێرشە نوێکانی سپای پاسداران بۆ سەر تاقمە تیرۆریستیەکان

 هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە دژی پێگەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە کوردستانی ئێراق، خولێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە.

پێشتر و ڕۆژی شەممە ٢ی تشرینی یەکەم، لە کاردانەوە بە کردەوەکانی ئەم دواییەی گرووپە تیرۆریستییەکان کە بنکەکانیان لە باکووری ئێراقە، هێزی زەمینیی سوپای پاسداران هێرشی کردبووە سەر بارەگا و شوێنەکانی جێگیربوونی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە.

بە پێی ڕاپۆرتی جام جام ئۆنلاین، ئەمڕۆ دووشەممە یەکینەکانی بنکەی حەمزە سەید ئەلشۆهدا سەر بە هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران هێرشی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر پێگەی گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو کوردستانی ئێراق دەستپێکردەوە.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا سپای پاسداران بە کەڵک وەرگرتن لە یەکەکانی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەی گروپە تیرۆریستییەکان دەکاتە ئامانج.

لەم هێرشانەدا چەکی زیرەک و ورد بەکارهێنراوە بۆ شکاندنی شوێنی کۆبوونەوە و ناوەندەکانی مەشق و ئۆپەراسیۆنی گروپە تیرۆریستییەکان.