رەییسی: دوژمن ویستی ئێران پەراوێز بخات بەڵام شکستی هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411833-رەییسی_دوژمن_ویستی_ئێران_پەراوێز_بخات_بەڵام_شکستی_هێنا
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوژمن ویستی ئێران پەراوێز بخات بەڵام لەم پیلانەش شکستی هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 14:19 Asia/Tehran
  • رەییسی: دوژمن ویستی ئێران پەراوێز بخات بەڵام شکستی هێنا

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوژمن ویستی ئێران پەراوێز بخات بەڵام لەم پیلانەش شکستی هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: ئەگەرچی پرسی گیانلەدەستدانی خانمی مەهسا ئەمینی بە وردی لێکدەدرێتەوە و بەرپرسان سوورن لەسەری بەڵام دوژمن لە رێگای چەواشەکاری و شەڕی میدیاییەوە پیلانگێڕی دەکات.

سەرۆک کۆمار ئامانجی دوژمن لە داڕشتنی پیلانی نوێی بە رێگری لە پێشکەوتنی وڵات زانی و‌وتی: لە کاتێکدا کە ئێران هەوڵی دەدا کێشە ئابوورییەکانی چارەسەر بکات و زیاتر لە ناوچەکە و جیهان چالاکی بکات، دوژمن بە مەبەستی پەراوێزخستنی وڵات هاتە مەیدان بەڵام لەم پیلانەش شکستی هێنا.