ویلایەتی: واشێنگتۆن و تەلەبیب ھێندە هێزمەند نین پلانەکانیان لە ئێران جێبەجێ بکەن
ڕاوێژکاری ڕابهری مهزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له کاروباری نێودهوڵهتی وتی: واشێنگتۆن و تهلهبیب ئهوهنده بههێز نین که پلانهکانیان له ئێران جێبهجێ بکهن،جەماوەری ئێران ماوەی وەھا کارێکیان نادەنێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەلمەیادین وتی: ئێران لە ناخی بەرەی خۆڕاگریدایە و شانبەشانی یەمەن ، لوبنان، سوریا، فەلەستین و عێراق چالاکی دەنوێنێ.
ویلایەتی بە ئاماژەدان بە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: واشێنگتۆن و تەلەبیب ئەوەندە بەهێز نین پلانەکانیان لە ئێران دا جێبەجێ بکەن، دیارە گەلی ئێرانیش ڕێگەی ئاوا کارێکیان ناداتێ.
ڕاوێژکاری ڕابهری مهزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودهوڵهتی ههروهها ئاماژهی به خەمساردییەکانی ڕۆژئاوا له دۆسیهی دانوستانی گهڕانهوه بۆ بەرجامیش کردو وتی: ڕۆژاواییەکان پێشتر سیاسەتێکی سەربەخۆیان ھەبوو، بەڵام ئەمڕۆ گوێڕایەڵی واشێنگتۆنن و پێیان وایە جیهان یەک جەمسەرە و ئەمریکاش زلهێزەکەیەتی.
ویلایەتی باسی دۆسیەی دانوستان لەگەڵ عەرەبستانیشی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە: ئێمە لەگەڵ عەرەبستان دراوسێین و دەبێت لە تەنیشتی یەکتردا بژین و باڵوێزخانەکان لە ھەردووک وڵاتەکە چالاک بن ھەتا ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی باشترچارەسەر بکرێن.
ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، بە ئاماژەدان بە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو، وتیشی: ئێمە پشتیوانی لە لوبنان دەکەین و هێڵی سنووری دەریایی دەبێ بە ڕوونی دیاری بکرێت، و ئیسرائیل لە ناوچەی سنووری دەریایی لوبنان دوور بخرێتەوە.