کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنییەوە سەرەخۆشی لە حکومەت و خەڵکی عێراق کرد
لە پەیامێکدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتیی عێراقی لە تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە بەغدا، سەرەخۆشی خۆی بۆ حکومەت و خەڵکی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەی لۆرییەکی هەڵگری غازی شل لە بەغدای پایتەختی عێراق گیانیان لەدەست داوە گەیشتە ٢٠ کەس.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تانکەرێکی غاز کە لە گەراژێک لە نزیک قاوەخانەیەک لە ناوچەی «ئەلبنوک» لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا وەستابوو، بە هۆکارێکی نادیار تەقیەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی لەبەر ڕووداوی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە بەغدا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی عێراقی.
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانەی لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا گیانیان لەدەستداوە دەربڕی و دوعای خێری بۆ چاکبوونەوەی برینداران کرد.