ڕەیسی: هەوڵ بۆ ئاڵۆز کردنی ئێران، پیشاندەری تووڕەیی و هیوا بڕاوی دوژمنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412614-ڕەیسی_هەوڵ_بۆ_ئاڵۆز_کردنی_ئێران_پیشاندەری_تووڕەیی_و_هیوا_بڕاوی_دوژمنە
سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران وتی هەوڵدان بۆ ناپاوەجێ کردنی ئێران لە راستیدا سەلمێنەری تووڕەیی و هیوابڕاوی دوژمنە بەرامبەر بە گەیشتنە ئامانجەکانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2022 16:08 Asia/Tehran
  • ڕەیسی: هەوڵ بۆ ئاڵۆز کردنی ئێران، پیشاندەری تووڕەیی و هیوا بڕاوی دوژمنە

سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران وتی هەوڵدان بۆ ناپاوەجێ کردنی ئێران لە راستیدا سەلمێنەری تووڕەیی و هیوابڕاوی دوژمنە بەرامبەر بە گەیشتنە ئامانجەکانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا

«سەید ئیبراهیم ڕەیسی» سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ چوارشەممە لە دیداری فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگای پێشکەوتن، دادگەری و خۆڕاگری بە هەموو تواناوە درێژە پێ دەدات و پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی پووچەڵ دەکاتەوە. ڕەیسی بە پێداگری لەسەر پێویستیی پێ و شوێنگیرانی شێلگیرانە و جێبەجێ کرانی تۆکمە و تەواوی  ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا وتی: سووریا بە وەپشت سەرنانی چەن ساڵ قەیران و شەڕ و ئاڵۆزی و شکست پێکهێنانی دوژمن، ئەمڕۆ لە پێگەیەکدایە کە بە تەرکیز کردنە سەر هاریکاریی ئابووری، پێویستیی ستراتژیکی لەگەڵ ئێران لە گۆڕەپانی تازەدا داڕێژێتەوە.

سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هەر ئەو کەسانەی سووریایان تووشی قەیران کرد، هەوڵ دەدەن تا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاژاوەگێڕی بکەن وتیشی: دوژمنان ئەو کاتەی کە بۆیان دەرکەوت کودەتا، شەڕی داسەپێندراوی سەدام و ساڵانی ساڵ ستراتژیی هەڕەشە و گوڕەرشە و تیرۆر و بایکۆت نەیتوانی پێش بە بەرەوپێشچوونی گەلی ئێران بگرێ، بە ئاشکرا و بێ پەردە هاتنە مەیدانەوە و پیلانی ئاژاوەگێڕییان دژ بە گەلی ئێران جێبەجێ کرد.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریایش بە شەرمەزار کردنی جەنایەتە تیرۆریستییەکەی شاچراغ، حەرەمی پاکی حەزرەتی ئەحمەد بن موسا(ع) لە شاری شیراز جەختی کرد: پێوەندیی ستراتژیکی ئێران و سووریا هەر بە هەمان هێز و بڕستی جارانەوە بەردەوام دەبێ.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەرووی شاندێکەوە شەوی چوارشەممە گەیشتە تاران و ڕۆژی چوارشەممەیش لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوەدا لەلایەن حسێن ئەمیرعەبدولاهیانی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.