هەڵمەتی تۆپ و موشەکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دژی بنکەوبارەگای تیرۆریستانی سەقامگرتووی کوردستانی عێراق
دووهەمین ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دژی تاقمە تیرۆریستییە جوداخوازەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵمەتی تۆپ و موشەکی بۆ سەر بنکەی تاقمە جوداخوازەکانی سەقامگرتووی ناوچەی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.
هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ٢٤ی ئەیلولدا، پاش وشداری دانی بەردەوام بە تاقمە تیرۆریستییە جوداخوازەکان، هێرشێکی قورسیان کردە سەر پێگەکانیان و ڕایگەیاند کە هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھەتا ئەو کاتەی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان نەوەستێندرێت، بەردەوام دەبێ.
ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەر، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر بنکەی تیرۆریستان دوای تێک و پێکدانی ئامانجە پێشتر دیاریکراوەکانیان لەئێستادا ڕاگیراوە، بەڵام بەردەوامیی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەندە بە هەڵسوکەوتی داهاتووی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.
بەرلەمە سەرداری سەرتیپ «محەمەد پاکپوور» فەرماندەی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی،بە ئاماژەدان بە پێویستیی بڕیاردانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەمەڕ خڕکردنەوەی باروبنەی تاقمە تیرۆریستیە دژەشۆڕشەکان و پیلانگێڕانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئۆپراسیۆنی خەباتکارانی ئیسلام ھەتا چەک کردنی تۆکمەوتەواوی ئەو تاقمە تیرۆریست و دژە شۆڕشە جوداخوازانەی وا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دا ھێلانەیان کردووە، ھەروا بەردەوام دەبێت.