کاربەدەستێکی ئاسایشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران: موساد ئاگاداری شکستی ئەفسەرانی ئەم ڕژێمە لە جیهاندایە
کاربەدەستێکی ئاسایشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دەزگای سیخوڕیی ڕژیمی زایۆنی (موساد) لەوە ئاگادارە کە ئەفسەرانی ئەم ڕژێمە لە جیهاندایە چلۆن و بۆ ئاوارە بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم،کاربەدەستێکی ئیتلاعاتیی ئێران، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی «دەیڤید باڕنیا» سەرۆکی موساد سەبارەت بە ئێران، وتیشی: توڕەیی زایۆنییەکان کاتێک ناتوانن کۆنتڕۆڵی ئەندامێکی کابینەکەیان بکەن کە زانیاریی حکومەتەکەیان بۆ تاران نەگوازێتەوە، یان کاتێک ڤیدیۆی ئۆنلاینی تەقینەوەکانی تەلەبیب و قودس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گەنجانی دەیەی هەشتا پەخش دەکرێت، شتێکی ئاساییە.
«دەیڤید باڕنیا» سەرۆکی ڕێکخراوەی تیرۆریستیی موساد لە لێدوانێکدا بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا بۆ بوژاندنەوەیز بەرجام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە تاران و کرماشان وەڵامی ئێران دەداتەوە.
ئەم کاربەدەستە ئاسایشتییەی ئێران لێدوانە گشتییەکانی سەرۆکی موسادی بە ئاماژەیەک بۆ شکست پێ ھێنرانی یەک لە دوای یەکی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە لایەن دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە ناوبردو وتیشی:
زایۆنیستەکان بە مەبەستی نەھێشتنی دەستەڵاتی دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ئێران ٦ لە ئەفسەرەکانیان کوشت و لەم دواییانەشدا هەندێکی دیکەیان لەناوبرد، بەڵام نەیانتوانی دەستەڵاتی ئیتیلاعاتیی ئێران پەک پێ بخەن و لەوە تێبگەن کە پیلانەکەیان بۆ دابەشکردنی ئێران لەلایەن کێ و لە چ ئاستێکدا بەتەواوی گوێزراوەتەوە بۆ تاران، ئەو پرسە بووەتە هۆی سەرلێشێواوی و دۆش دامانیان.