بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی «جیهادی ڕوونکردنەوە» تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە مەهاباد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414429-بەڕێوەچوونی_کۆڕبەندی_جیهادی_ڕوونکردنەوە_تایبەت_بە_مامۆستایانی_ئایینیی_سوننەی_ئازەربایجانی_ڕۆژئاوا_لە_مەهاباد
کۆڕبەندی «جیهادی ڕوونکردنەوە» تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ڕوونکردنەوەی بنەماکانی یەکگرتنی ئیسلامی و لێکدانەوەی دواگۆڕانکارییەکانی جیھان لە مەھاباد بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2023 08:55 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی «جیهادی ڕوونکردنەوە» تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە مەهاباد

کۆڕبەندی «جیهادی ڕوونکردنەوە» تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ڕوونکردنەوەی بنەماکانی یەکگرتنی ئیسلامی و لێکدانەوەی دواگۆڕانکارییەکانی جیھان لە مەھاباد بەرپا کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، مامۆستایانی ئایینی، زانایان و ئیمامانی جومعە و جەماعەتی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران لە کۆڕبەندێکدا، فاکتەرەکانی بڵاوبوونەوەی جیهادی ڕوونکردنەوە، پتەوکردنەوەی یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامی و بەگژداچوونەوەی ئامانجداری شەڕی نەرمی دوژمنانیان تاوتوێ کرد.

لەم دیدارەدا جەخت لەسەرڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی وەک باڵوێزانی دین و فەرهەنگی کۆمەڵگای ئیسلامی و ئەرکی گرنگیان لەمەڕ ڕوونکردنەوە لە گۆڕەپانی بەرنگاربوونەوەی ھزری تەکفیری جەخت کرایەوە.

لەم کۆڕبەندەدا «حەسەن عەباسی»، سەرپەرشتی قایم قامەتیی مەهاباد، جیهادی ڕوونکردنەوەی وەک وشەی سەرەکیی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناوبردو وتی: نیعمەت و بەرھەمی ئەم یەکگرتووییە ئاسایشی بەردەوامە.

"جیهادی ڕوونکردنەوە" بابەتێکە کە چەندین جار لە لێدوانەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیدا جەختی لەسەر کراوەتەوە و باسی لێوە کراوە و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانیشی ڕوون کراوەتەوە.