بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران: ئەرتەش، شان بە شانی سپای پاسداران، ئاسایشی ناوچەکە و خەڵکی ئێران دەپارێزێت
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە کردەوەی پەرلەمانی ئەورووپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەرتەش ئاسایشی ناوچەکە و خەڵکی ئێران شان بە شانی سپای پاسداران دەپارێزێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ڕاگەیەندراوی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە: ئەمڕۆ جارێکی دیکە جەھرو ڕق لە دڵیی دوژمنان بەرامبەر بە حکومەتی ئیسلامی ئاشکرا بوو.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە چالاکیی پەرلەمانی ئەوروپا کە بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات، لە دژی دامەزراوەی دژە تیرۆر، لە نائومێدی و پشتیوانی نەکردن لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێرانە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە، ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەوروپا کە بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات، لە دژی دامەزراوەیەکی دژە تیرۆر، لە ڕووی دۆش دامان و شکست ھێنانی لە پشتیوانی کردنی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێ.
ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: شەڕی گرووپە تیرۆریستییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، ھەر لە مونافقینەوە بگرە ھەتا تاقمی ڕەشەکوژی داعش، لە مێژووی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا دەدرەوشێتەوە، کە لەم ڕێبازەدا شەهیدانێکی پلە باڵای وەک شەهید سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» و شەهیدانی بەنرخی دیکەی بواری بەرخۆدانی پێشکەش کردووە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: لەم ساڵانەی دواییدا گەلانی موسڵمان و چەوساوەی ناوچەکە و خەڵکی بیرئازادی جیهان ھەنگاوی بەبڕشتانەو چارەنووسسازی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزمی دڕندە بەدی کردووەو ئاگاداری ڕۆڵی ئێرانن لە سەرکوتکردنی تیرۆر لە ناوچەکەدا.
ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە، پێشنیاری دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی ساختە و مەرایی کارانەی تاقمە تیرۆریستییەکان، دەرئەنجامی ملکەچی و گوێڕایەڵیی کوێر کوێرانەی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژی شۆڕشی ئیسلامی و نیشاندەری وابەستەیی و بە چۆکداھاتنی سەرکردەکانی ئەورووپا لە بەرامبەر ئەمریکا و زایۆنیزمی جیهانییە.