دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ سەرۆک کۆماری کوبا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414885-دیداری_ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_کوبا
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی شەممە دوای گەییشتن بە هاڤانای پایتەختی کوبا لەگەڵ «میگێل دیاز کانێل» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2023 06:53 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ سەرۆک کۆماری کوبا

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی شەممە دوای گەییشتن بە هاڤانای پایتەختی کوبا لەگەڵ «میگێل دیاز کانێل» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «میگێل دیاز کانێل» دیدارو گفتوگۆیان لەسەر پرسە دووقۆڵی و نێودەوڵەتییەکان کرد.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەییشتە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی کوبا پێشوازیی لێکرا.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران و شاندەکەی یاوەری پێشتر سەردانی نیکاراگواو ڤەنزوئێلایان کردبوو و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش سەبارەت بە ڕێگاکانی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و بەتایبەت هاوکارییە ئابوورییەکان ڕاوێژیان کردبوو.

پێش ئەوە «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» گەشتێکی کورتی بۆ مۆریتانیا کرد و لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ئەفریقیەش کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقاوە کۆبووەوە و وتووێژی کرد.