پەیمان نوێکردنەوەی فەرماندەرانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414970-پەیمان_نوێکردنەوەی_فەرماندەرانی_هێزە_چەکدارەکانی_ئێران_لەگەڵ_ئارمانجەکانی_ئیمام_خومەینی_(رە)
فەرماندەو بەرپرسانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئامادەبوون لە مەزارگەی پیرۆزی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نوێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2023 11:42 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێکردنەوەی فەرماندەرانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)

فەرماندەو بەرپرسانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئامادەبوون لە مەزارگەی پیرۆزی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نوێ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،لەم ڕێوڕەسمەدا،سەرداری سەرلەشکر «محەمەد باقڕی»، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمیری فڕۆکەوان «عەزیز ناسرزادە» جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکان، ئەمیری سەرلەشکر«سەیید عەبدۆڕەحیم موسەوی» فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، سەرداری سەرلەشکر «حسێن سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەرداری سەرتیپ ئەحمەدڕەزا ڕادان فەرماندەی گشتیی پۆلیسی وڵات و کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی باڵای دیکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەبوون.

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی (١ی فڤریەی ١٩٧٩)، ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش پانزە ساڵ دابڕان و دوورخرانەوە لە نیشتمانەکەی، لە گەرمەی پێشوازیی پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵک گەییشتەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە گەڕانەوەی حەزرەتی ئیمام بۆ وڵاتی ئێران، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فڤریەی ١٩٧٩)، شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت. هەر لەبەر ئەمە لە ١٢ی ڕێبەندانەوە، واتە ئەو ڕۆژەی کە ئیمام خومەینی (رە) گەییشتەوە ئێران، ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، وەک «دەیەی فەجر» ناودێری کراوەو هەموو ساڵێک ئا لەم ڕۆژانەدا ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.