بەیاننامەی سپای پاسداران بەبۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بۆ یادی ٤٤هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی،ستراتیژیای یەکگرتنی بە گەرەنتیی شکست پێ ھێنانی ستراتیژیای دوژمن لەمەڕ دروستکردنی ناتەبایی، دووبەرەکی، درۆ و دەنگۆ زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بوێڕای ڕێزنان لە یادی ٤٤ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بانگهێشتنی تاک بە تاکی گەلی بەشەرەف و شۆڕشگێڕی ئێران بۆ بەشداری کردن لە ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان بە جۆش و خرۆش و یەکگرتووییەوە، ڕایگەیاند: بە تێپەڕبوونی ٤٤ ساڵ بەسەر سەرکەوتنی شکۆمەندانە و پەرجووئاسای شۆڕشی ئیسلامی و ڕووخانی ڕژیمی دیکتاتۆر و پێوەبەستراوی پەهلەوی، سەرەڕای پیلان و هەوڵی تێکدەرانەی تۆڕی جیهانیی زایۆنی و ئەمریکای موستەکبیر و تیرۆریست، ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرزایی پێشهات و هاوکێشەکانی دەسەڵاتی جیهانییەوە خەریکە خۆی دەنوێنێ.
ئەم بەیاننامەیە باسی لەوەش کردووە کە: توانایی بەرپەرچدانەوەو ژیارچێکردنی شۆڕش و حکومەتی ئیسلامی وەک ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر لە هەلومەرجێکدا مسۆگەر کراوە کە ئێران لە سەردەمی پەهلەویدا وەک وڵاتێکی پێوەبەستراوی ژێر باندۆری سیاسەتی بێگانەکان بەتایبەت ئەمریکا دەھاتە ئەژمار کە دیارە بێجگە لە سەر شۆڕشی ھیچ دەستکەوتێکی دیکەی بۆ گەلی ئێران نەبوو.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی دا پەڕینەوەی سەرکەوتووانەی شۆڕش و حکومەتی ئیسلامیی لە قەیرانە سەخت و مەترسیدارەکان دا بەبەرھەمی یەکڕیزیی، خۆڕاگری، سەقامگیری و وریایی نەتەوەی ئێران لە دەوری تەوەرەی ویلایەتی فەقیھ و ئیمامەکانی شۆڕشی ئیسلامی زانی .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری هەموو ئەو گرفتە ناوخۆیی و دەرەکیانەی کە بەهۆی دوژمنایەتی و فیتنە و قەیران چێکردنی سیستێمی پاوانخوازی ئیستیکبارەوە دروست بووە ، بە پێچەوانەی شۆڕشە گەورەکانی دیکەی مێژووی هاوچەرخی وەک فەرەنسا و یەکێتی سۆڤیەت ، کە دوای ماوەیەک گەڕانەوەی دیکتاتۆرەکان و یان ھەرەس ھێنانێکی قورسیان تاقی کردووەتەوە، دەستکەوتە گەورە و سەرسوڕهێنەرەکانی خۆی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، ئەمنی، بەرگری، سەربازی، کولتووری، ئابووری، زانستی و تەکنۆلۆژیای لە دەیەی یەکەمی هەنگاوی دووەمی شۆڕش دا بۆ جیهان ئاشکرا کردووەو بووەتە جێگای شانازی بۆ ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا.
لە کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: نەتەوەی مەزنی ئێران بە تێڕوانین و زیرەکی و ئیلهام وەرگرتن لە فێرکاری و ڕێنمایی تەگبیرمەندی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئیمام خامنەیی (مدظله العالی) ، ستراتیژیای یەکڕیزیی بە دەستەبەری شکستھێنانی ستراتیژیای دوژمن لەمەڕ دروستکردنی ناتەبایی و دووبەرەکی و پەرەپێدانی درۆ و دەنگۆ دەزانێ و بە پێ و شوێن گرتنی وریایانەی ئەم ستراتژییەش پیلانی دوژمنان لە گۆڕەپانی شەری ناسیاری و تێکەڵاوو پێکدادانی ھەمەلایەنە لە کەشی مەجازی کە بە نیازی پەرە پێ دانی ھیوابڕاوی و چەقبەستوویی و زەبروەشاندن لە متمانەی نیشتیمانی و سەرمایەی کۆمەڵایەتیی حکومەتە، دامرکێنێتەوەو لە جەژنی ٤٥ ساڵەیی شۆڕش بە دەنگێکی بەرز تێیان گەیبەنێت کە ھێشتاش لە بەرامبەر ئێران و ئێرانییەکاندا توشی ھەڵەی ھەڵسەنگاندن ھاتوون.