مۆرکرانی بیست بەڵگەنامەی هاوکاری لەنێوان ئێران و چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415175-مۆرکرانی_بیست_بەڵگەنامەی_هاوکاری_لەنێوان_ئێران_و_چین
بیست بەڵگەنامەی هاوکاری لەنێوان کاربەدەستانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران و چین و بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات مۆرکران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2023 17:58 Asia/Tehran
  • مۆرکرانی بیست بەڵگەنامەی هاوکاری لەنێوان ئێران و چین

بیست بەڵگەنامەی هاوکاری لەنێوان کاربەدەستانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران و چین و بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات مۆرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماریی، ڕێ وڕەسمی مۆرکرانی بیست بەڵگەنامەی هاوکاری ویادداشتی لیکگەیشتن لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران وچین لەلایەن کاربەدەستانی پلەبەرزی دوو وڵات و بەئامادەبوونی "سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی"و" شی جین پینگ"ی سەرۆک کۆمارانی ئێران وچین بەڕێوە چوو.

گرێبەستی هاوکاری لەبواری بەڕێوەبەرایەتی قەیران، گەشتێاری، پێوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری ، ژێنگە، بازرگانی نێودەوڵەتی، خاوەنداریەتی مەعنەوی، کشت وکاڵ، هەناردەکران، تەندروستی ودەرمان، میدیا، وەرزش وکەلەپوری فەرهەنگی بۆوێنە لەو بەڵگەنامە مۆرکراوانەی نێوان کاربەدەستانی کۆماری ئسیلامی ئێران وچین"ە.

"شی جین پینگ"ی سەرۆک کۆماری چین بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەناوەندنی کۆنگرەی نیشتمانی گەلی ئەو وڵاتە  بەشێوەی فەرمی پێشوازی کرد لە "سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی"ی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرزی ئابووری و ڕامیاری سەردانی ئەو وڵاتەی کردوە.

لەو ڕێ وڕەسمەدا بە شانازی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وشاندی پلەبەرزی یاوەریەوە بیست ویەک گوللە تۆپ هاوێژراو لەکاتی چوونی ڕەئیسی بۆبینای کۆنگرەی ئەو وڵاتەش مارشی بەخێرهێنان لەلایەن سێ کەس لەئەندامانی گاردی ڕێزگرتنەوە، لیدرا.