هاوکاریی نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان لە تەوەرەکانی گەییشتن بە یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415184-هاوکاریی_نێوان_ئایینزا_ئیسلامییەکان_لە_تەوەرەکانی_گەییشتن_بە_یەکڕیزیی_ئومەتی_ئیسلامییە
ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێک نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتی: هاوکاریی نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان لەو تەوەرانەی گەییشتن بە یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامی و نزیکبوونەوەی ئیسلامییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2023 02:02 Asia/Tehran
  • هاوکاریی نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان لە تەوەرەکانی گەییشتن بە یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامییە

ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێک نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتی: هاوکاریی نێوان ئایینزا ئیسلامییەکان لەو تەوەرانەی گەییشتن بە یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامی و نزیکبوونەوەی ئیسلامییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام «حەمید شەهریاری»، ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێکنزیکبوونەوەی ئاییزا ئیسلامییەکان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی  «کۆنفرانسی نیشتمانیی بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا و شارستانیەتی نوێی ئیسلامیی لە هەنگاوی دووھەمی شۆڕش» لە گۆرگانی ناوەندی پارێزگای گۆڵستان لە باکووری ئێران، بە ئاماژەدان بەوەی کە بنەمای ئیسلام ئاشتییە و بەدووی شەڕەوە نییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە: ئیستیکباری جیهانی بە نیازی بەگژیەکتردادانی وڵاتانی ئیسلامییە.

«شەهریاری» وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە یەکڕیزی بنەماو پرەنسیپی سیستەمی ھزریی شێعەیە و ھۆگری بەشەڕ ھاتن لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا نییە، ڕوونیشی کردەوە: ئیستیکباری جیهانی بۆ زاڵبوون بەسەر وڵاتاندا پێنج قۆناغی شەڕ، تیرۆر، تەکفیر، پێکدادان و سوکایەتی کردن پێ و شوێن دەگرێ کە دەبێت بە وریاییەوە  ڕێگری لە بەدیهاتنی لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان دا بکرێت.

ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێکنزیکبوونەوەی ئاییزا ئیسلامییەکان هەروەها یەک ھێزمەندکردنی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و یارمەتیدانی یەکتریی وەک ڕێگاکانی دیکەی یەکڕیزیی ئوممەتی ئیسلامی و نزیکبوونەوەی ئیسلامی ھێنایە ئەژمار.