دەست گرتن بەسەر کەشتییەکی چەک هەڵگری ئەمریکی لە کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415406-دەست_گرتن_بەسەر_کەشتییەکی_چەک_هەڵگری_ئەمریکی_لە_کەنداوی_فارس
فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هێزی پۆلیسی ئێران دەست گرتن بە سەر کەشتییەکی چەک هەڵگری ئەمریکی لە کەنداوی فارسی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2023 17:42 Asia/Tehran
  • دەست گرتن بەسەر کەشتییەکی چەک هەڵگری ئەمریکی لە کەنداوی فارس

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هێزی پۆلیسی ئێران دەست گرتن بە سەر کەشتییەکی چەک هەڵگری ئەمریکی لە کەنداوی فارسی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سەرداری سەرتیپ «ئەحمەد عەلی گودەرزی» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هێزی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند: کەشتییەک لە پارێزگای بوشەهر بە زیاترلە پێنج هەزارچەقۆو شمشێرەوە دەستنیشان کرا کە ئەم چەکانەی چێکراوی ئەمریکا بە جۆرێکن ھەرکات بە خوێنەوە دەدرێن تیژتر دەبن.

سەردار گودەرزی ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند مانگی ڕابردوودا پاسەوانانی سنووریی ئێران زیاتر لە سێ هەزار چەکی جەنگییان دۆزیوەتەوە کە بە ئامانجی ڕادەستکردنی ئاژاوەگێڕان و شەقاوەکان ئاودیوی وڵات کراوە.

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هێزی پۆلیسی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە ناوچەی کەنداوی فارس و ڕۆژئاوای ئاسیا جێگای ڕمبازێنی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا نین، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ڕابردوو دەسەڵاتی گرتووەو ئەم دەسەڵاتەش تەواو بەرچاوو ھەست پێکراوە .