شەڕەزمەی ئاسمانی بەرگریکارانی ئاسمانی ولایەت 1401
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415628-شەڕەزمەی_ئاسمانی_بەرگریکارانی_ئاسمانی_ولایەت_1401
لە شەڕەزمەی هاوبەشی بەرگریکارانی ئاسمانی ولایەت 1401، ئامانجەکان لە بەرزایی مام نێونجی بە هاوێژرانی سیستمە خۆماڵیەکانی 15 خۆردادی، هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش و 3خۆردادی هێزی ئاسمانەوانی سپا پێکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2023 08:13 Asia/Tehran
  • شەڕەزمەی ئاسمانی بەرگریکارانی ئاسمانی ولایەت 1401

لە شەڕەزمەی هاوبەشی بەرگریکارانی ئاسمانی ولایەت 1401، ئامانجەکان لە بەرزایی مام نێونجی بە هاوێژرانی سیستمە خۆماڵیەکانی 15 خۆردادی، هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش و 3خۆردادی هێزی ئاسمانەوانی سپا پێکا.

شەڕەزمەی  پسپۆڕی هاوبەشی بەرەڤانی ئاسمانی  بەرگرێکارانی ئاسمانی ولایەت 1401 بە ڕەمزی "یاعەلی بن ئەبی تالیب" لە ناوچەکانی بەرگری ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ناوەندی ئێران دەسپێکرا.

بەپێێ ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ناوەندی میدیایی شەڕەزمەی ئاسمانی ولایەت 1401، سیستمەکانی خۆماڵیی 15 خوردادی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش و 3 خۆردادی هێزی ئاسمانگەی سپا کە لەلایەن پسپۆڕان وزانایانی ئێرانی بەرهەم هاتوون، لەدۆخی ڕەزمی واقیعی لە یەکەمین کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دژبە ئاماجەکانی دۆژمن، کاروکردەی تاکتیکی ئەنجام داوە وبە پێکانی ئامانجە دیاری کراوەکان لەلایەن  تۆڕی یەکپارچەی بەرەڤانی ئاسمانی ئێران یان خستنیانە خوار.

شەڕەزمەی پسپۆڕی هاوبەشی  بەرەوانی ئاسمانی بەرگرێکارانی ئاسمانی ولایەت 1401 ، بە بەشداری یەکە ودامەزراوەکانی بەرەڤانی ئاسمانی هەڵبژێردراوی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش، هێزی هەواگەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وهێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر فەرمانبەریەتی وڕێنوێنی ناوەندی هاوبەشی بەرەڤانی ئاسمانی خاتەمۆلئەنبیایه و لە دەڤەر و ناوچەی چاودێری ئاسمانی بەڕێوە دەچێ.