بەستنەوەی ئێران بە ئۆردۆن و سوریا بە ھۆی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە - بەسرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416651-بەستنەوەی_ئێران_بە_ئۆردۆن_و_سوریا_بە_ھۆی_ڕێگای_ئاسنی_شەلەمچە_بەسرەوە
جێگری وەزیری گواستنەوەو ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران ڕایگەیاند:بە خستنەگەڕی هێڵی شەمەندەفەری شەلەمچە - بەسرە، ئێران جگە لە عێراق بە ئۆردۆن، سوریا و وڵاتانی دراوسێی دیکەشەوە دەبەسترێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2023 13:24 Asia/Tehran
  • بەستنەوەی ئێران بە ئۆردۆن و سوریا بە ھۆی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە - بەسرەوە

جێگری وەزیری گواستنەوەو ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران ڕایگەیاند:بە خستنەگەڕی هێڵی شەمەندەفەری شەلەمچە - بەسرە، ئێران جگە لە عێراق بە ئۆردۆن، سوریا و وڵاتانی دراوسێی دیکەشەوە دەبەسترێتەوە.

«شەهریار ئەفەندی زادە» جێگری وەزیری گواستنەوە، ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە لێکگەییشتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ بەستنەوەی تۆڕی شەمەندەفەری دوو وڵات ڕاگەیاند: ساڵانێکی زۆرە کە هەوڵ دراوە بۆ بەستنەوەی تۆڕی شەمەندەفەر لە شەلەمچەوە بۆ بەسرەو لەوێشەوە بۆ کەربەلا.

«ئەفەندزادە» بە ئاماژە بە گرنگیی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئێران و عێراق وتیشی: ھەڵمەتی بەستنەوەی پڕۆژەی شەمەندەفەری شەلەمچە - بەسرە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا یەکلایی دەبێتەوە.

جێگری وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پێنج پارێزگای ئێران و عێراق سنووریان هاوبەشە و دەروازەی شەلەمچە گرنگترین دەروازەی نێوان هەردوو وڵاتە ڕاشیگەیاند: لەگەڵ تەواوبوونی تۆڕەکان ڕێگاکان پێکەوە دەنووسێن و ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکاران دەتوانن هێڵی شەمەندەفەر بەکاربهێنن بۆ گەشتکردن بەرەو مەزارگە پیرۆزەکان.