ئیرادەی جیددیی ئێران و سوریا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417581-ئیرادەی_جیددیی_ئێران_و_سوریا_بۆ_فراوانکردنی_پەیوەندییە_بازرگانییەکانیان
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران و سووریا سوورن لە سەر فراوانکردنی پەیوەندییه بازرگانییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2023 16:15 Asia/Tehran
  • ئیرادەی جیددیی ئێران و سوریا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران و سووریا سوورن لە سەر فراوانکردنی پەیوەندییه بازرگانییەکان.

«سەیید ئیبراهیم ڕەیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای داگری بەرپرسانی سیاسی و ئابووری سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.

لەم ڕووەوە و بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستکەوتی سەردانەکەی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سوریا ڕایگەیاند کە ئیرادەی ڕێبەرانی ھەردووک وڵات لەسەر پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەشە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، گەشتوگوزار، زانست و تەکنەلۆژیاو وتیشی: بەڵگەنامەی بەرنامەی تۆکمەی هاوکاریی هاوبەشی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و سوریا بۆ یەکەمجار لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوانیان و لەسەر ئاستی سەرۆکەکان واژۆ کرا.

لە کۆتاییدا «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ئاماژەی بەوەش دا کە: لە بەڵگەنامە گشتگیرەکەدا هەموو پرسەکان بە تێڕوانینێکی درێژخایەن و ستراتیژییانە و بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەبەرچاو گیراون.