وەزیری وزەی ئێران سبەینێ سەردانی عێراق دەکات
May 04, 2023 18:37 Asia/Tehran
کەناڵی "ئەلنوجەبا"ی عێراق باسی سەردانی سبەینێ هەینیی وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا، کەناڵی تەلەفزیۆنیی "ئەلنوجەبا"ی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ هەینی "عەلی ئەکبەر میحرابیان" وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگاتە بەغدا.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، ئەم سەردانه فەرمییه به ئامانجی به هێزکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق له بواری وزەدا ئەنجام دەگرێت.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرنی ئیسلامی لە تاران دیداری کردو لە میانەی دا جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا لە بوارەکانی گازو وزە کرایەوە.
سەرپەیڤ