دەسپێکی مانۆڤری هێزمەندی ١٤٠٢ی هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران
تشرینی یهکهم 28, 2023 12:00 Asia/Tehran
مانۆڤری هێزمەندی ١٤٠٢ی هێزی وشکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە دروشمی یاعەلی ئیبنی موسەڕەزا، لە ناوچەی گشتی نەسرائاوای ئیسفەهانی ناوەندی ئێران دەستی پێ کرد.
ئەمیری سەرتیپ کەریم چەشەک"ی وتەبێژی مانۆڤری هێزمەندی ١٤٠٢ی هێزی وشکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڤرە وتی: لەو مانۆڤرەدا یەکەی وشکانی و زرێپۆش و مووشەکی و تۆپخانەو ئاسمانی و خۆفڕو ئەندازیاری و شەڕی ئیلەکترۆنیک و شەڕی نوێ و سایبری و تەکنەلۆژیای زانیاری و ڕاگەیێنیەکان و فڕۆکەی گواستنەوەو پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئەرتەش بەشدارن.