شوبات 07, 2026 20:10 Asia/Tehran
  • ٢٢٥٠ زیندانیی داعش لە سووریاوە گوێزراونەتەوە عێراق

بە تەشەنای قەیرانی ئاسایشیی لە سووریاو زەقبوونەوەی مەترسیی هەڵاتنی دەس و پێوەندییەکانی داعش لە کەمپی هۆل، حکومەتی عێراق رایگەیاند؛ تائێستا ٢٢٥٠ بەندکراوی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بەهاواهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریاوە گوێزراونەتەوە عێراق هەتا پرۆسەی راگەیشتنی دادەوانیی ئەوان لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا تۆکمە بکرێ.

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق، تائێستا ٢٢٥٠ چەکداری داعش بریتی لە هاووڵاتیانی عێراقی، سوری و کەسانی دیکە کە خەڵکی وڵاتانی دیکەی جیهانن، گەیشتوونەتە خاکی عێراق.

پرۆسەی گواستنەوەی ئەو بەندکراوانەی داعش بۆ عێراق لەڕێی ویشکانی و ئاسمانی و بەهاواهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجامی گرتووە.
سەباح نەعمان، وتەبێژی سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش وتوویەتی؛ دەس و پێوەندییەکانی داعش کە لە سووریاوە دەگوێزرێنەوە بۆ عێراق، لە گرتووخانەی قائیم لە ژێرچاودێریی و ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا ڕادەگیرێن.
سەباح نەعمان وتیشی: بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە، بڕیارێکی گرینگ و بوێرانەیە کە پاش وتووێژ و ڕاوێژی چڕ و تاووتوێی بەوردیی هەموو ڕەهەندەکان و وردییاتی ئەو دۆسییە گیراوە. وتیشی: دۆخی سووریا ناپاوەجێیەو ئەو مەسەلە بووەتەهۆ هەتا درێژەی راگرتنی ئەو گیراوانە، ببێ بە مەترسییەکی ڕاستەقینە؛ بەتایبەت کە ئەگەری هەڵاتن یان چوونەدەریان لە کەمپی هۆل و گرتووخانەکانی دیکەی باکووری سووریا، لەئاستێکی باڵا دایە. بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە ئاسایشییەکان لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژاوای عێراق ئەمڕۆ لەقاویان دا، گرووپێکی تازەی زیندانیانی داعشی بریتی لە ٢٥٠ کەس لە سووریا بەپاڵپشتیی ژمارێکی زۆر لە چەکدارانی ئەمریکی، گوێزرانەوە عێراق.
 

سەرپەیڤ