پارەی ئەپستین لەخزمەتی سوپای ڕژێمی زایۆنی و پڕۆژەکانی داگیرکەری
بەڵگە تازە بڵاوبووەكان لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە دەریدەخەن کە جێفری ئەپستین، ملیاردێری تۆمەتبار بە تاوانی جینسی، ساڵانێکی زۆرە لە پشت پەردەوە پارە دەدات بە سوپای ڕژێمی زایونی و پڕۆژەکانی شارۆچكە سازی لە فەلەستین.
لە حاڵێكدا كە هەموو ڕۆژێ چەند لایەنێکی نوێی دۆسیەی گەندەڵی ئەخلاقی ئەپستین دۆسییەكی سێ ملوێن لاپەڕەیی ئاشكرا دەبێت و هەموو ڕۆژێك ناوی چەن كەسایەتی ناسراوی كۆمەڵگای ڕۆژئاوا لەو دۆسیەدا دەبیسترێت و لە ترامپ وەك سەرۆك كۆماری ئەمریكاوە بگرە هەتا چامسكی تئوریسیەنی ئەمریكایی ئێستا ناویان وەك تاوانبار لەو دۆسیەدا هاتووە و تەنانەت وڵاتانی ناوچە وەكوو توركیاش ناویان لەو گەندەڵییە ئەخلاقییە گەورەیەی هاوچەرخدا تۆمار كراوە . بەڵگەگەلی تازە بڵاو كراوە سەبارەت بە دۆسیەی جفری ئەپستین تاوانكاری جنسی ئەمریكایی لە لایەن وەزارەتی دادی ئەمریكا ڕەهەندگەلێكی نوێی لە توڕی دارایی ناوبراو ئاشكرا كردووە كە ڕاستەوخۆ لە خزمەتی سوپای ڕژێمی داگیركەری زایونی و پڕۆژەكانی شاروچكەسازی لە سەرزەوینە داگیركراوەكانی فەلەستین چالاكی دەكەن .