جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور وتی: ئێران لە فەلەستین جیا نابێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423009-جێگری_سەرۆکی_ڕادیۆو_تەلەفزیۆنی_ئێران_بۆ_بەشی_دەرەوەی_سنوور_وتی_ئێران_لە_فەلەستین_جیا_نابێتەوە
جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور وتی: ئێران لە فەلەستین دانابڕێت و ھەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بۆ داکۆکی لە چەوساوەکانی جیھان بووەتە دیالۆگێک بۆ وڵاتانی دیکە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2023 14:30 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور وتی: ئێران لە فەلەستین دانابڕێت و ھەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بۆ داکۆکی لە چەوساوەکانی جیھان بووەتە دیالۆگێک بۆ وڵاتانی دیکە.

«ئەحمەد نەوروزی» جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی بیست و حەوتەمین ساڵڕۆژی کەناڵی جیهانی سەحەر بە ئاماژەدان بە چلو چوارەمین ڕۆژی گۆڕانکارییەکانی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین وتیشی: ھێرشی ھەمەلایەنەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شەڕێکی ئاشکراو ھەمەلایەنەیە.

جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ستەم و دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستین مێژوویەکی ٧٥ ساڵەی هەیە و کەرتی غەززەش لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا بە تەواوی لە وشکانی و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆی تۆکمەوتەواوی لە سەر بووە، ڕوونیشی کردەوە کە، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە دوای ئۆپەراسیۆنی خەباتکارانی خۆڕاگری لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە شەڕی زایۆنییەکان لەگەڵ گەلی فەلەستینی بۆ خەڵکانی جیهان ئاشکرا کرد.

«نەورۆزی» بەئاماژەدان بەجۆری گوتاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک و بەرنامەی بەشی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لەوان کەناڵی جیهانیی سەحەری بە ڕەنگدانەوەی سیاسەتەکانی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی .

جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور بە دەربڕینی ئەمەی کە کەناڵی جیھانیی سەحەر لە ڕیزی ئەو میدیا چالاکە دەگمەنانە بووە لە ڕابردووەوە ھەتاکو ئێستا،وتیشی:

ڕێباز و بەرھەمھێنانی ناوەڕۆکی بەرنامەکانی ئەم کەناڵە دەبێت بە بەراورد بە ڕابردوو جیاواز بێت و ھاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشی ڕاگەیاندن، وا ھەڵدەگرێ بە شێوازی نوێ و لە ئاراستەی  پێداویستییەکانی بینەر بجوڵێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی کەناڵی جیهانیی سەحەر، ڕۆژی یەکشەممە ڕێوڕەسمی ٢٧ ساڵەی کەناڵی جیهانیی سەحەر بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوورو بەڕێوەبەرانی ئەم کەناڵە بەڕێوەچوو.