کەنعانی: دواهاتەکانی پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچە بەرۆکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەگرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423566-کەنعانی_دواهاتەکانی_پەرەسەندنی_شەڕ_لە_ناوچە_بەرۆکی_ئەمریکا_و_ڕژێمی_زایۆنی_دەگرێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: حکومەتی ئەمریکا دیسان ئەوەی سەلماند کە دەورگێڕ و سەبەبکاری سەرەکیی قەڵاچۆکرانی خەڵکی مەدەنی و شاروومەندانی فەلەستینی بەتایبەت ژنان و منداڵان و تیاچوونی ژێرخانە گرینگ و سەرەکییەکانی غەززەیە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2023 07:45 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: حکومەتی ئەمریکا دیسان ئەوەی سەلماند کە دەورگێڕ و سەبەبکاری سەرەکیی قەڵاچۆکرانی خەڵکی مەدەنی و شاروومەندانی فەلەستینی بەتایبەت ژنان و منداڵان و تیاچوونی ژێرخانە گرینگ و سەرەکییەکانی غەززەیە.

ناسر کەنعانی بە شەرمەزار کردنی ئەمریکا لەبەر ڤیتۆکردنەوەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی دامەزراندنی ئاگربڕی خێرای مرۆڤدۆستانە لە غەززە، وتی: حکومەتی ئەمریکا دیسان ئەوەی سەلماند کە دەورگێڕ و سەبەبکاری سەرەکیی قەڵاچۆکرانی خەڵکی مەدەنی و شاروومەندانی فەلەستینی بەتایبەت ژنان و منداڵان و تیاچوونی ژێرخانە گرینگ و سەرەکییەکانی غەززەیە، لە دەسپێکی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنییەوە بۆ سەر غەززە، ئەمریکا بەردەوام هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسراییل لە ئەنجام دانی جەنایەتی جەنگی و ژینۆسایدی دژ بە گەلی فەلەستیندا سەلماندووە.

کەنعانی راشکاوانە رایگەیاند: کاربەدەستانی ئێستای ئەمریکا کە لە ژێر بەرگی ڕیا و دووڕووییدا نیگەرانییان دەربڕیبوو بەرامبەر بە لەمەترسیدا بوونی گیانی منداڵان و شاروومەندانی سیڤیلی غەززە، لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردوودا، هەموو جۆرە پشتیوانییەکی سەربازی، سیاسی، هەواڵگری و میدیاییان لە جەنایەتە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین ئەنجام داوە و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئەمریکا لە کوشتنی بێ بەزەییانەی نزیکەی ١٨ هەزار شاروومەندی سیڤیل کە نزیکەی هەشت هەزاریان منداڵن، یارمەتیدەری ڕژێمی زایۆنییە.