کانونی یه‌که‌م 10, 2023 14:10 Asia/Tehran

جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی سوریا پێکەوە دیداریان کرد و پێیان داگرت لە سەر دانانی هێڵێکی ڕێک و پێک و سیستماتیکی گەمیوانی و گەشەپێدانی سیستەمی گواستنەوە.

"محەممەد موخبر"  جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ "حسێن عەرنووس" سەرۆک وەزیرانی سوریا کە لە کۆمەڵەبینای کلتووری- مێژوویی سەعدابادی تاران بەڕێوەچوو وتی: بە واژۆ کرنی بەڵگەی ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئازاد، حەقەگومرکی نێوان دوو وڵات بە تەواوەتی لابرا و گەیشتە سفر.

موخبەر وتیشی: ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بووە هۆی یەکدەنگی و یەکپارچەیی ڕەوتەکانی خۆڕاگری و یەکگرتنەوەی هەموو لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری و ئەو یەکگرتنەوە و یەکپارچەییە، دقورسترین شکستی داسەپاندە سەر زایۆنییەکان و لایەنگرانی ڕۆژاواییان.

"حسێن عەرنووس" سەرۆک وەزیرانی سوریایش لەم کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانەییە هاوبەشەدا وتی: ئەو ئێش و ئازارەی ئێستای خەڵکی فەلەستین بە دەستییەوە دەناڵێنن و ئەو شەڕە زاڵمانە و تۆقێنەرەی کە وڵاتانی ڕۆژاوایی دژ بە غەززە وەڕێیان خستووە ، بە هەندێ ئامانجی دزێو،  ساختە و بنپێکەری مافی مرۆڤ ئەنجام دەبێ، بەڵام ئێران و سوریا لەم بارەوە یەک هەڵویست بوونە و هەڵوێستەکەیشیان پشتیوانی کردنی بەرەی خۆڕاگرییە.

عەرنووس راشیگەیاند: بێگومان ڕێگا نادەین ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بگەنە ئامانجەکانیان و لە ئاکامدا هەر ناچار دەبن پێملی داخوازەکانی گەلی فەلەستین ببن. 

سەرپەیڤ