تشرینی دووه‌م 22, 2025 19:01 Asia/Tehran
  • شەپۆلی قورسی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی پەلاماری قورسی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنییان کردووە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، لەوان نەباتیە و بوقاعی ڕۆژهەڵات.

ڕژێمی  زایونیستی  ئەمڕۆ لە درێژەی پێشێلکارییەکانی ئاگربەستەکەی لەگەڵ لوبنان، ناوچەی مەحمودییەی  لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هەروەها هەڵیانکوتایە سەر ناوچەیەک کە لە نێوان سێگۆشەی مەحمودییە ​، عەیشییە و جەرمەق لە باشووری لوبناندا هەڵکەوتووە. "جەبەلوڕەفیع"ـیش  لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونییەوە پەلامار درا.  فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها هێرشیان کردە سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی "شەمستار" لە بوقاعی ڕۆژهەڵات، بەرزاییەکانی ناوچەی جبوور و چیای سافی،  دەڤەری کەفەرحەمام لە باشووری لوبنان و بەرزاییەکانی ناوچەی سەجد لە باشووری لوبنان.

سەرپەیڤ