نامەی ئێران بە ئەنجومەنی ئاسایشت لەبارەی پەلاماری ترۆریستی بۆسەرڕاسک
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423730-نامەی_ئێران_بە_ئەنجومەنی_ئاسایشت_لەبارەی_پەلاماری_ترۆریستی_بۆسەرڕاسک
باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت ویڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری ترۆریستی ڕاسک، لەسەربەڵینمەندبوونی ئێران بۆ بەرنگاربوونەوەی ترۆریسم لەهەموو شێوازەکان پیداگری کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2023 09:35 Asia/Tehran
  • نامەی ئێران بە ئەنجومەنی ئاسایشت لەبارەی پەلاماری ترۆریستی بۆسەرڕاسک

باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت ویڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری ترۆریستی ڕاسک، لەسەربەڵینمەندبوونی ئێران بۆ بەرنگاربوونەوەی ترۆریسم لەهەموو شێوازەکان پیداگری کرد

پەلاماری ترۆریستی بەیانی هەینی ٢٤ی سەرماوەزبۆسەربنکەوناوەندی ئینتزامی ڕاسک لە پارێزگەی سیستان وبەلوچستان بووەهۆی شەهید بوونی ١١کەس لە هێزەکانی فەراجا. لەم کردەوە ترۆریستیەدا هەشت کەس برینداربوونە.هەرلەم پێوەندیەدا ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز ونوێنەری هەمیشەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نێویۆرک نامەیەکی ناردبۆ ئەنجومەنی ئاسایشت.لەونامەیەدا هاتووە: بە داخێکی زۆرەوە سەرنجی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوین نەتەوە یەکگرتووەکان وئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت بە پەلامارێکی ترۆریستی  ترکەلەکاژێرەکانی سەرەتایی ڕۆژی هەینی پازدەی دێسەمبەری ٢٠٢٣ لەئێران ئەنجام بوو ، ڕادەکیشم. جەنایەتی دڕندانە کە ناوەندی ڕاسک لەپارێزگەی سیستان وبەلوچستانی دایەبەرپەلاماروبووەهۆی شەهید بوونی ١١پۆلیسی ئێران وبرینداربوونی هەشت کەسی تر. دوابەدوای ئەم کارە ناحەزە، گروپی ترۆریستی "جیشولعەدڵ" بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەر بنکە وناوەندی فەرماندەیی پۆلیس لە ڕاسکی گرتە ئەستۆ.ئیرەوانی لەم نامەیەدا نووسیویەتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم جۆرە کاروکردە نەفرەتاوی ودڕندانانە ترۆریستیانە بە توندی شەرمەزاردەکات ولەسەربەڵینمەندی خۆی بۆدڵنیابوون لە دادگەیی کران ووەڵامی بەرپرسەکانیان جەخت دەکات.حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لەم بارەوە ویڕای سەرەخۆشی کردنی شەهادەتی ژمارەیەک لە نمامورانی ئینترامی شارستانی ڕاسک نووسیی: ئەم جۆرە جمووجووڵە ترۆریستیانە لەلایەن دوژمنانی ئەمنیەت وپیشکەوتنی ئێرانی عەزیز ناتوانێ ڕەوتی خێرای گەشە وئەمنیەتی ئێران وسیستان وبەلوچستان ڕابگرێت.