تووندترین وشدار ڕاگەیەندرا بۆ تیرۆریستانی ڕووداوەکەی ڕاسک
وتەبێژی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزی ئینتیزامیی ئێران ڕایگەیاند کە وتووێژ و راوێژی بەربڵاوی ئەمنی، ئینتیزامی و دیپلۆماتیک کراوە سەبارەت بە کاردانەوەی کاریگەر و شیاو بەرامبەر بە تیرۆریستانی ڕووداوەکەی بنکەی پۆلیسی شارستانی ڕاسک هەڵکەوتوو لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.
سەردار سعید منتظرالمهدی وتەبێژی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزی ئینتیزامیی ئێران بە ئاماژە بە پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر بنکەی ئینتیزامیی شارستانی ڕاسک وتی؛ دوابەدوای پێوەندی و ڕاوێژمان لەگەڵ بەرپرسانی سنوورەوانی و پۆلیسی وڵاتی پاکستان ، بڕیارمان داوە کە تووندترین کاردانەوەمان هەبێ بەرامبەر بە تیرۆریستان و وەزارەتی دەرەوە وتووێژ و ڕاوێژی دیپلۆماتیکی بۆ ئیدانەکرانی نێودەوڵەتیی ئەم کردەوە ناجوامێرانەیە دەست پێ کرد کە دەسکەوتەکەی کاردانەوە نیشاندانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو.
وتەبێژی پۆلیسی ئێران وتیشی: پۆلیسی نێودەوڵەتیی "فراجا" بە دیپلۆماسیی پۆلیسیی کاریگەر، دەستی داوەتە پێ و شوێن گرتنی نێودەوڵەتیی تیرۆریستان لە ڕێگای ئینتێرپۆلەوە و وشداری سووری دژ بەوان دەرکردووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٥ی دێسەمبەری ٢٠٢٣ تیرۆرستان هێرشیان کردەسەر بنکەی ئینتیزامیی شارستانی ڕاسک لەپارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کە ئەو هێرشە تیرۆریستییە شەهید بوونی ١٢ ئەفسەری پۆلیس و سەرباز و بریندار بوونی هەژمارێکیش هێزی دیکەی ئەو بنکەی پۆلیسی شارستانی ڕاسکی بە دواوە بووە.