تاقیکردنەوەی "فڕۆکەی یاسین" بە بەشداری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423828-تاقیکردنەوەی_فڕۆکەی_یاسین_بە_بەشداری_فەرماندەری_گشتی_ئەرتەشی_کۆماری_ئیسلامی_ئێران
فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی قوناغەکانی تاقیکردنەوەی فڕاندنی "فڕۆکەی فێرکاری یاسین"ی کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2023 09:30 Asia/Tehran

فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی قوناغەکانی تاقیکردنەوەی فڕاندنی "فڕۆکەی فێرکاری یاسین"ی کرد.

ئەمیری سەرتیپ "ئەفشین خاجەفەردی"ی کارگێڕی گشتی ڕێکخراوی پیشەسازی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری ئێران لەمیانەی سەردانی لە قوناغەکانی تاقیکردنەوەی فڕاندنی "فڕۆکەی فێرکاری یاسین"، وێڕای پێشکەشی ڕاپۆرتێک لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی فڕاندنی ئەو فڕۆکە فێرکاریە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی پیشەسازی ئاسمانیبە هاریکاری کۆمپانیە زانست تەروەرو هەوڵی بلیمەتەکانی پیشەسازی بەرگریکاری هەوڵ دەدا کە بەهۆی جووڵە بەرەو لێواری تیکنۆلۆژیی بەرگریکارانە فڕۆکەی یاسین و هاوکات پیشەسازی فێرکاری ئاسمانی وڵات بگەیەنێتە شوێن و پێگەیەکی بەرز لەو بوارەدا.

سەرتیپ خاجەفەرد وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەش کە تیکنۆلۆژیای بەکارهێندراو لەو بەرهەمە پێشکەوتوەدا، پشتئەستوورە بە پێویستیەکانی بواری پیشەسازی ئاسمانی وڵات و پێداگریشی کرد کە لەدوای کۆتایی و تێپەڕاندنی قۆناغەکانی تاقیکردنەوەو ئەزموونگەلی ستانداردی کۆتایی ئەو فڕۆکە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرهەم دێ.