کەنعانی: ڕژێمی زایۆنی پێبەندی هیچ یەک لە بنەمائایینی ونێودەوڵەتیەکان نیە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەلەکۆبوونەوەی حەوتانەی خوێدالەگەڵ هەواڵنێران هەڵمەتی سەربازی جەنایەتکارانەی زایۆنیەکانی شەرمەزارکرد
کەنعانی ووتی: ئەم جەنایەتە پیشانی دا ئەم ڕژێمە پێبەندی هیچ یەک لە فیرکاریە ئەخلاقی ومرۆڤی وئایینی ویاساوڕێساکانی نێودەوڵەتی نیە وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆدوشەممە چواری بەفرانبارلەکۆبوونەوەی حەوتانەی خوێدالەگەڵ هەواڵنێران، ساڵرۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسامەسیحی لەمەسیحیەکانی سەرانسەری جیهان پیرۆزبایی کرد. ناوبراووتی: هەموومەسیحیەکانی جیهان هاواری داکۆکی وپشتیوانی وبەگری لەگەلی زۆڵملێکراوی فەلەستینیان بەرزکردەوە وخوازیاری ڕاگرتنی خێرای شەڕوڕاگرتنی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەبەردەوامکرانی جەنایەت لەدژی خەڵکی بی دیفاعی فەلەستینن. لەبڕیک لە ناوچەکان بەتایبەت لەفەلەستینی ئازیز تەنانەت لە بەیت لەحم شوێنی لەدایکبوونی عیسامەسیح ع بەپێی ڕاپۆرتەبڵاوکراوەکان ، مەسیحیەکان بۆ دەربڕینی یەکیەتی ویەکگرتوویی وهاوخەمی لەگەڵ گەل ونەتەوەی فەلەستین ڕێ وڕەسمی جیژنی کریسمەسیان بەڕێوەنەبرد.