خەڵکی تاران خوازیاری سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی شەهید سەیدڕەزی لە ڕژێمی زایۆنی بوون
کۆمەڵێک لە خوێندکاران و خەڵکی تاران شەوی دووشەممە لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا، خوازیاری سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی شەهید سەردار سەید ڕەزیی موسەوی لە ڕژیمی زایۆنی بوون.
سەردار سەید ڕەزیی موسەوی، یەکێک لە ڕاوێژکارانی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کە لە گۆڕەپانی پشتیوانی لە میحوەری خۆڕاگری لە سووریادا چالاکی دەنواند، دوێنێ لە کاتی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی زەینەبییەی دیمەشق شەهید کرا.
ئەم کۆبوونەوە خوێندکاری-جەماوەرییە دوابەدوای بانگەوازی بەسیجی خوێندکارانی زانکۆی تاران، زانکۆی ئەمیرکەبیر و زانکۆی عەللامە و بە ناوی "کاتی جەهاد" بەڕێوەچوو. بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا کە ئاڵای ئێران و بزووتنەوەی خۆڕاگریی حیزبوڵڵایان هەڵکردبوو، لافیتەگەلێکیشیان بە دەستەوە بوو کە ئەم درووشمەی لەسەر نووسرابوو: "حسێن حسێن دروشممانە، شەهیدبوون شانازیمانە". هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا دروشمی "کۆماری ئیسلامی، تۆڵە ، تۆڵە " و "تۆڵەی سەیدڕەزی، تیاچوونی ئیسراییل" درا.