کانونی یه‌که‌م 28, 2023 11:30 Asia/Tehran

وەزیری نەوتی عێراق وتی: لەبواری دۆزینەوەو پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گاز بەتایبەت لە دەریاو ویشکانی، خوازیاری هاوبەشیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین لەو پرۆژانەدا.

جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی چوارشەممە لە ناوەندی کۆبوونەوە جیهانیەکانی وەزارەتی نەوتی ئێران میوانداریی کرد لە "هیان عبدالغنی عبدالزهرا" ی وەزیری نەوتی عێراق.

ئەوجی لەو دیدارەدا وێڕای بەخێرهاتن کردنی وەزیری نەوتی عێراق و شاندی یاوەری و ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق وەک یەک لە دراوسێکانی ئێرانی بۆ تاران بەگرینگ زانی و گوتی: پەیوەندیی قووڵ و هاوبەش هەیە لەنێوان ئێران و کۆماری عێراقدا.

وەزیری نەوتی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەم تاران و هەم بەغدا لە ئۆپێک و ئۆپێک پلاس هاوهەڵوێستن، وتی: دوو وڵات خاوەنی پاشەکەوتی هیدرۆکەربۆنیی نەوت و گازن کە بێتوو گەشەبسێنێ، بەقازانجی هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقە.

"عبدالغنی عبدالزهرا" وەزیری نەوتی عێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بە پەرەی ڕۆژ لەدوای رۆژی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لە ئێستادا، پێی داگرت لەسەر پەرەی پەیوەندییەکانی نێوانیان بەتایبەت لەبواری نەوت و وزەدا و وتی کە محەممەد سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری پەرەی زیاتری پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئێراندا. 

سەرپەیڤ