تشرینی دووه‌م 28, 2024 19:57 Asia/Tehran
  • یەمەنیەکان بەردەوام پشتیوانی خەڵکی فەلەستینن

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە وتەگەلێکدا جەختی کرد کە پشتیوانیی یەمەنیەکان لە خەڵکی فەلەستین تا سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری هەروا بەردەوامە .

یاسر ئەلحوری سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی   باڵای سیاسی   یەمەن وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تەوەری خۆڕاگری بە بێ ماندوویی و بە هەموو ئیمکاناتەوە بەشێوەی  ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای   سەربازی و ناسەربازیەوە  درێژە  ئەداتە  لاگری لە خەڵکی فەلەستین و وتی :  تەوەری خۆڕاگری و جیهاد بە پێی  بەرنامەیکی   شەفاف و ڕوون درێژە ئەداتە بەرەنگار بوونەوەی دوژمن و  بە پێی ڕووداوەکانی مەیدانی و سیاسی لە هەر قوناغێکدا  ڕەوشی  خەبات و شەڕ و  پشتیوانی خۆی دەگوڕێت . ئەلحوری  لە درێژەدا وتی : هەموو دوژمنان بزانن  کە تەوەری خوڕاگری  دوای هاوکاری و هاودەنگی و ئەولەویەتی   شەهیدانی  پلە بەرز  لە بەرەکانی یەمەن  عێراق  لوبنان  ئێران  سووریا  و فەلەستین بە هێزمەندیەوە لە هەمبەر دوژمن ڕادەوەستێ .

سەرپەیڤ