وشداریی ئانڕوا سەبارەت بە قەیرانی غەزە و بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیهانی
بەرپرسانی ئاژانسی فریاگزاری و کاردیتنەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا لە دوایین ڕاپۆڕتەکانی خۆی دۆخی دانیشتوانی غەزەی بە زۆر نالەبار زانی و ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەلێکردنی کومەڵگای جیهانی لەو بارەوە .
لوئیس واتریچ، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی دەزگای فریاگوزاری و کار دێتنەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی (UNRWA) وێڕای هۆشداری دان سەبارەت بەوەی کە دۆخی دانیشتوانی شاری غەززە زۆر خەمناک و کارەساتبارە، ئاماژەی بەوەدا کە دانیشتوانی بە جێ ماوی شاری غەززە ، بەهۆی نەبوونی پەناگەی پێویست، ناچارن پەنا ببەن ناو بینا بۆردومان کراوەکان و یان پەنا بۆ ژێر قوماش و پەڕۆی پلاستیکی و پەتووەکان دەبەن و یارمەتی و کەرەستەی فریاگوزاری زۆر کەم ماوە. هەروەها، ئانڕوا ڕایگەیاند کە بە ٨٢ هەوڵ و هەروەها ٩ هەوڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتی گەیاندن بۆ باکووری غەززە، ڕژێمی زایۆنی ڕێگای نەدا کە کاروانی یارمەتییەکان بچێتە ناو غەززە، هەروەها مەرجی مانەوەی نزیکەی ٦٥ هەزار بۆ ٧٥ هەزار کەس، کە مەزەندە کراون لە باکووری کەرتی غەززە، بمێننەوە هێشتا لە کەمبوونەوە دان. فلیپ لازارینی کومیساریای باڵای گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کار دیتنەوەی ڕێکخراو ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا ڕایگەیاند زستان لە غەزە بە واتای ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆرتر کە لەناو سەرما دان گیانی خۆیان لە دەس ئەدەن ناوبارو وتیسشی پلەی گەرما دەدەبەزێت و بارینی باران دەس پێی دەکات و هیچ پەناگایەکی ئەمن یان جل و بەرگر گەرم بوونی نیە کە خەڵک کەڵکی لێ وەربگرن و زستان لە غەزە بە واتایەیە کە خەڵک تەنیا لە بەر پەلامار و بوردمان یان برسێیەتی نامرن بەڵکوو سەرماش دەبێتە هۆی گیان لە دەس دانیان بۆیە کاتی ئەوە گەیشتووە تا ئاگر بەس دابمەزرێت و یارمەتیەکان بگاتە دەستی خەڵکی ئەو ناوچە لە هەمان پێناودا ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕۆڤیش جەختی کردووە کە ڕژێمی زایونی کەڵک وەردەگرێت لە کۆچ پێ کردنی بە زۆرە ملێ و برسێیەتی وەک چەکی جەنگی لە کەرتی غەزە .