تشرینی دووه‌م 27, 2024 15:05 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب : تەنیا ڕێگای ڕاگرتنی شەڕ ، بایکوتی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئیسرائیلە

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وێڕای بەشداری لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت ، ڕایگەساند تەنیا ڕێگای ڕاگرتنی شەڕ ، بایکوتی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ڕژێمی زایونیە.

 ئەحمەد ئەبوو غەیت سکرتێری گشتیی کومکاری عەرەب  وتیشی ڕژێمی زایونیستی  بە دوای پیلانگێرانی نوێ بۆ ناوچەیە .  پرسێک کە دەتوانێ هەر جۆرە بوارێک بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی فەلەستینی لە سنوورەکانی 1967 لاواز بکات . ناوبراو پێشوازی کرد لە بڕیاری دادگای تاوانی نێونەتەوەیی بۆ دەرکردنی بڕیاری گرتن  بۆ ڕێبەرانی  زایۆنیستی  بە تاوانی  دڕندەکاری جەنگی و جەنایەت دژی مڕۆڤایەتی لە غەزە .  ئەبوو غەیت وتی  ئەو بڕیارە نیشان ئەدات  کە کومەڵگای جیهانی جەنایەتەکانی  ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەزە لە کوشتاری منداڵان و ژنانەوە بگرە هەتا  برسییەتی دان بە دانیشتوانی غەزەی بە فەرمی ناسیوە . ناوبراو  جەختی کرد تەنیا ڕێگای دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان لەبەر گرتنی توندترین هەڵوێستە لە لایەن کۆمەڵگای جیهانیەوە لە هەمبەر  ڕژێمی زایونیستی . بۆ وێنە  گوشار خستنە سەر ڕژێمی زایونی  بۆ ڕاگرتنی کوشتارەکان  هەناردەی چەکەمەنی بۆ ڕژێمی زایونیستی بایکوت بکات .

سەرپەیڤ