سەرۆک کۆماری ئێران: جەنایەتکارانی زایۆنی تۆڵەی تیرۆرکردنی شەهید "موسەوی"ـیان لێ دەکرێتەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهید سەید ڕەزی مووسەوی پێیداگرت: جەنایەتکارانی زایۆنی باجی تیرۆر کردنی ئەم شەهیدە دەدەنەوە.
"سەید ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆک کۆماری ئێران، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە کاتی ئامادەبوون لە ماڵی شەهید "سەید ڕەزی موسەوی"، بە دەربڕینی هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدە، وتی: "بە دڵنیاییەوە ئەم جەنایەتە بێ وەڵام نامێنێتەوە و جەنایەتکارانی زایۆنی باجی ئەم تاوانەیان دەدەنەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: سەرچاوەی کردەوەی دوژمنکارانە و ترسنۆکانەی ڕژیمی داگیرکەر و جەنایەتکاری زایۆنی سەبارەت بە شەهید کردنی سەردار موسەوی دەگەڕێتەوە بۆ شکستهێنان و بێدەسەڵاتیی ئەم ڕژیمە بەرامبەر بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامی لە ناوچەکەدا. سەرۆک کۆماری ئێران پێیشیداگرت: بە دڵنیاییەوە ئەم جەنایەتە بێ وەڵام نامێنێتەوە و جەنایەتکارانی زایۆنی باجی ئەم تاوانەیان دەدەنەوە.
سەردار سەید ڕەزی موسەوی، یەکێک لە ڕاوێژکارانی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە لە بواری پشتیوانی لە بەرەی خۆڕاگریدا لە وڵاتی سووریا چالاکی دەنواند، ڕۆژی دووشەممە بیست و پێنجی دێسەمبەر بە هۆی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی زەینەبییەی دیمەشق شەهید بوو.